ئه‌دیداس به‌ 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته‌ سپۆنسه‌ری نوێی لیڤه‌رپووڵ
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئه‌دیداس به‌ 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته‌ سپۆنسه‌ری نوێی لیڤه‌رپووڵ

به‌پێی ڕاپۆرتێکی News of the World یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ واژۆکردنی بۆندێک له‌گه‌ڵ کۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌دیداس بۆ که‌ره‌سته‌ی وه‌رزشی به‌بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ.کۆمپانیای ئه‌دیداس بۆندێکی نوێی پێشکه‌ش به‌یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ کردووه‌ بۆ نه‌خشاندنی ناوی ئه‌و کۆمپانیاییه‌ له‌سه‌ر درێسی یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ 10 ساڵی داهاتوو.له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ به‌ که‌متر له‌ 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵێک ڕازی نابێت که‌ ئه‌و بڕه‌ له‌ نرخی بۆندی سپۆنسه‌ری یانه‌ی چێڵسی زۆرتره‌ ( 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ 10 ساڵ و یانه‌ له‌نده‌نییه‌که‌ له‌ساڵی 2005 ئه‌و بۆنده‌یان واژۆ کرد).

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد خاوه‌نی گه‌وره‌ترین نرخی بۆندی سپۆنسه‌ره‌ که‌ 300 ملیۆن یۆرۆیه‌ و له‌ ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نایک بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ واژۆیان کرد.هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی ئه‌و بۆنده‌ کۆمپانیای ناوبراو پشکداری ده‌کات له‌ هه‌موو قازانجه‌کانی یانه‌ی ناوبراو.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ينكليزى , ,
:: بازدید از این مطلب : 807
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست